گەرەنتی پاراستنی مافەکانی پەنابەری بەگشتی و بەتایبەتی پەنابەری سیاسی لە چوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتیدا، جێگای مشتومڕ و سەرنجی کومەڵگای نێودەوڵەتی بوە، بە گرتنەبەری ڕێبازی وەسفی و شیکاری ئامانج لەم توێژینەوە دەرخستنی ئەو زانیاریانەن لەسەر ماهیەتی پەنابەری سیاری هەن، بەتایبەتی ژماردنی جۆرەکانی پەنابەری و بەراوردکردنیان لەگەل پەنابەری سیاسی کە بەبابەخترین جۆری پەنابەری دادەنرێت، هەروەها دیاری کردنی مافەکانی پەنابەری سیاسی بەگشتی و تایبەتی. لەگەل باس کردنی ئەو گەرەنتیانەی دەبنە هۆی پاراستنی مافی پەنابەری سیاسی، بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان ئەو بەلگەنامە نێودەوڵەتیانەی دەرکراون گەرەنتی بنەڕەتی پاراستنی مافی پەنارەنە لەپاڵیدا هەوڵی وڵاتان بو پاراستنی پەنابەری یکێکی ترە لە گەرەنتیە هەرە پێویستەکان، کە لەغیابی ئەودا یاساکان مردن، بەپێی یاسا ناوخۆیەکانیش دەستور وەک چەکێکی بەهێزە بەدەست پەنابەرانەوە کە گەرەنتی مافەکانی دەکات بەدەرکردنی یاسایەکی تایبەت.