نوێترینەکان

ڕەشنووسی پرۆژە یاسای "بەرەنگاربونەوەی جیاکاری و گوتاری ڕق و کینە" پێشکەش بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرا

لە ڕێکەوتی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥، تیمی ناوەند لە دیدارێکی فەرمیدا ڕەشنووسی پرۆژە یاسای "بەرەنگاربونەوەی جیاکاری و وتاری ڕق و کینە " پێشکەشی بە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان کرد. ئەوەی شایەنی باسە. ناوەند لە ماوەکانی ڕابردوودا لە چوارچێوەی سیمینار و ۆوکشۆپ و دیداری تایبەتدا، پرۆژە یاساکەی خستۆتە بەر دید و سەرنجی شارەزایان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی دادوەر و داواکاری گشتی، بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی زیاتری ناوەڕۆکی پرۆژە یاساکە و زامنکردنی لایەنە پراکتیکیەکانی جێبەجێکردنی پرۆژە یاساکە لەناو دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا. هەر لەم سۆنگەیەوە، ناوەند کۆکارییەکی هاوبەش لەگەڵ دەستەدا چێ کرد. بەسوود وەرگرتن لە سەرنج و پێشنیارەکان کۆتا ڕەشنووسی پرۆژە یاساکەی ئامادەکرد. لە کۆتایی دیدارەکەشدا، سەرۆکی دەستە ئامادەگی دەستەی نیشاندا لە پێشکەشکردنی پرۆژەیاساکە بە پەرلەمانی کوردستان و ڕەنگڕێژکردنی هەنگاوە پێکەوەییەکان لە دەرچواندنی پرۆژە یاساکە و  وەک یاسایەکی کارا لە هەرێمی کوردستاندا. سەرباریش گفتوگۆش کرا لەسەر کاروپرۆژەی هاوبەش لە ئایندە لەمەڕ چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی پرسی جیاکاری و  توندئاژۆیی، زەمینەسازی بۆ پرس ئازادی ئاین و باوەڕ لە جڤاتی کوردییدا.