سەرەتا کۆنفرانسەکان

نوێترینەکان

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ویستی جینۆساید لە پەڕاوی گامبیا و میانمار

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ویستی جینۆساید لە پەڕاوی گامبیا و میانمار لە دادپەروەری تاوانی نێودەوڵەتی دا

لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥ دا، دکتۆر محەمەد علیوە بەدار لە سیمینارێکی گشتیی دا وتارێکی ١٥ خولەکی بە ناونیشانی  )لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ویستی جینۆساید لە پەڕاوی گامبیا و میانمار لە دادپەروەری تاوانی نێودەوڵەتی دا) پێشکەش کرد.لە دەستپێکی ووتارەکەی دا باسی لە دۆخی قوربانییانی جەنگ کرد کە بە زۆری کەسانی مەدەنی و ئافرەت و منداڵن ، گرنگە لە دوای هەر جەنگێک ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر سەبارەت بە مافی دەست ڕاگەیشتن بە ڕاستییەکان .

هەروەها باسی لە چۆنێتی و ڕێکارەکانی دەست پێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی  کرد. وە هەروەها  گرنگە یاسا نێوخۆییەکان بە شێوازێک دابڕێژرێن هاوتا بن یاخود بگونجێن لەگەڵ بنەماو پێوەرەکانی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی دا.