د. سەنار تەها لە ووتارەکەیدا کە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بوو،بە کورتی باسی لە سیاسەتی ڕژێمی بەعس بەرامبەر کوردانی فەیلی کرد. تیشکی خستە سەر کورتەیەک لەو ئاڵنگاریی و کێشانەی بەرامبەر کوردانی فەیلی کراون لە ڕابردوودا، تا ئێستاش بەردەوامە. ئەمە یەکێکە لەو تاوانانەی لە چوارچێوەی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ دا ئەنجامدراون.
ئەم سیمینارە گشتییە بەناونیشانی ' لێپێچینەوە لە تاوانە نێودەوڵەتییەکان'، لەلایەن ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی بە هاوکاری ڕێکخراوی ئازادبون و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆساید لە زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخرابوو.