سەرەتا چالاکییەکان

ناوەند خولێکى ئاشناکردنى لەسەر بنەماکانى یاساى نێودەوڵەتیی مرۆیی پۆلێک لە فەرماندەى وەزارەتى پێشمەرگە ئەنجامدا

ناوەندی کوردستان بۆ یاسایی نێودەوڵەتیی KCIL لە ڕێکەوتی٢٣ و ٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ -بە هەماھەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی IFA و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا. خولێکی ئاشناکردنی سەبارەت بە  ناساندنی تاوانی نێودەوڵەتیی بۆ فەرماندە و ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکخست.

ئامانج لەم خولی ئاشناکردنی بەشداربوان بوو سەبارەت بە  یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی و گرنگی لە پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕەچاوکردنیان لە خۆبەدوورگرتن لە تاوانی جەنگی و دژبە مرۆڤایەتیدا. ڕاهێنەرە بەڕێزەکان، دکتۆر گورگن پترۆسیان، دکتۆر عیباد ڕوحی، و دکتۆر ئاوارە حسێن.  بابەتگەلێکی گرنگیان پێشکەش کرد لە چوارچێوەی خولەکەدا. د.گورگن پترۆسیان باسی لە ناساندن و گرنگی یاسای نێودەوڵەتی کرد و تیشکی خستە سەر بەرپرسیارێتی تاوانکاری تاکەکەسی. هەروەتر دوکتور عیباد ڕوحی باسی لە تایبەتمەندییەکانی تاوانەکانی جەنگ و بەرپرسیارێتی فەرماندەکان کرد بە گوێرەی پلەبەندی سەربازی. پاشان دوکتور ئاوارە حسێن تەوەرێکی گرنگی خستەڕوو کە ئەویشی لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکاری بوو لەسەر  ئاڵۆزییەکانی شەڕی چەکداری و جیاوازی جۆرەکانی  تاوانی جەنگ بە گوێرەی یاسایی تاوانی نێودەوڵەتیی و چۆنێتی لێپێچینەوە لە تاوانبارانی جەنگ لەبەردەم دادگای تاوانی نێودەوڵەتییدا.

بە درێژایی خولەکە، بەشداربووان چالاکانە بەشدارییان لە پرسیار و گفتوگۆی مشتومڕئامێزدا کرد سەبارەت بە جۆرەکانی تاوانی جەنگ و لێپێچینەوەیان لە چوارچێوەی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی و نیشتیمانیدا.  یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی گفتوگۆکە چۆنێتی سەلماندنی ئەنجامدانی ناڕاستەوخۆی تاوانێک و پرۆسەی دادگاییکردن بوو لەو کەیسانەی کە بە تاوانیی جەنگ دەناسرێن. هاوکات لە میانەی خولەکەشدا جەخت لەسەر جیاوازی نێوان جۆرەکانی بەڵگە کرانەوە  کە چۆن  لە دادگاکانى تایبەت بە تاوانی نێودەوڵەتیی قورسایی هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو کەیسانەی کە پەیوەندیدارن بە کردەکانی تاوانی جەنگ. ئامادەبووان بەشداریەکی کاریگەریان لە چالاکەیەک کرد، لەکۆتایشدا تیشک خرایە سەر ئەو ڕێکارە جیاوازانەی کە لە دادگاییکردنی فەرماندە پلە نزمەکان و فەرماندە پلە باڵاکان پەیڕەو دەکرێن، بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسیارێتی و کاریگەرییە جیاوازەکانیان لە بڕیاردانی سەربازیدا.