سەرەتا چالاکییەکان

ناوەند خولێکى ئاشناکردنى لەسەر بنەماکانى یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی بۆ ڕاوێژکارانى یاسایی پەڕلەمان ئەنجامدا

ناوەندی کوردستان بۆ یاسایی نێودەوڵەتیی KCIL لە ڕێکەوتی٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ -بە هەماھەنگی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی IFA و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا. خولێکی ئاشناکردنی سەبارەت بە ناساندنی تاوانی نێودەوڵەتیی بۆ ڕاوێژکارانی پەرلەمان ڕیکخست لە پەرلەمانی کوردستان. ئامانجی خولەکە خستنەروو تێڕوانینێکی فراوانبوو سەبارەت بە پرسی ناوخۆیکردنی یاسایی تاوانی نێودەولەتیی و ئاوێتەکردنی بە یاسای نیشتیمانیەکان لەچوارچێوەی سیستەمی یاسادانانی ناوخۆدا.

دەستپێکی خولە بە پێشوازییەکی گەرمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری KCIL  دەستی پێکرد. لەمیانەی وتاری دەستپێکدا تێڕوانینێکی گشتی سەبارەت بە دواین کاروچالاکیەکانی ناوەندی کوردستان خرانەڕوو. دواتر پسپۆڕی یاسایی دکتۆر گورگن پترۆسیان ئاراستەی خولەکەی بەرەو دەستپێکێک بۆ ناساندنی گرنگی بەناوخۆی کردنی یاسایی تاوانی نێودەوڵەتی ئاراستەکرد بەو پرسیارەی کە ئایا بۆچی گرنگە یاسایی تاوانی نێودەوڵەتیی بە ناوخۆیبکرێت؟. لەمیانەی خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەکان لەمەڕ پرسیاری ئاراستەکراودا، بەشداربوان توانیان وتووێژەکانیان چڕتربکەنەوە لە چوارچێوەی سیستەمی یاسادانانی ئیراقی و هەرێمی کوردستاندا. هەروەتر د.گورگن بەباسکردنی بابەتگەلێکی پەیوەست بە سیستەمی یاسایی تاوانی نێودەوڵەتی و میکانیزمی کارکردنی دادگاکان لە ئەڵمانیا و جیهاندا خستەڕوو.  کە ئەمەش کۆمەکێکی گرنگی کرد لە  فراوانکردنی دونیابینی بەشداربوان سەبارەت بە گرنگی بەناوخۆیکردنی میکانیزمە تەواوکاریە یاساییە گەردونیەکان لەناو سیستەمی یاسادانانی نیشتیمانیدا. 

 بە درێژایی ماوەی خولەکە، بابەتگەلێکی جەوهەری جۆراوجۆر بە وردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. لەوانە پابەندبوونی نەگۆڕی عێراق بە بنەماکانی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما، توانای خۆماڵیکردنی یاسای تاوانی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە لەو تاوانانەی کە نێودەڵەتین و لەمیانەی جەنگی دژ بە داعش ڕوویانداوە، هەروەها گرنگییەکی چارەنووس ساز لە دامەزراندنی دادگایەکی ناوچەیی تایبەت بە هەرێمی کوردستان شیمانەکرا. هاوکات ئەوەی شایەنی باسە  دوو بەشداربووی ئێزیدی بە قووڵی جەختیان لەسەر پێویستی بەخێرا ناساندنی تاوانەکانی دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی وەک کردەوەی جینۆساید کردەوە. لە کۆتایشدا دکتۆر پترۆسیان، بەگەڵاڵە کردنی پرسیاری بەشداربوان توانی بەشێوەیەکی زانستی وەڵامی سەرجەم پرسیاری بەشداربوان بداتەوە هاوتەریب بە کارنامەی خولەکە کە کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوانی لەخۆگرتبوو، وەک تێڕوانینێکی گشتی بۆ دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان، بنەماکانی تەواوکەری و ئامرازە نێودەوڵەتییەکان، سیستەمی یاسایی ئەڵمانیا و جیاکردنەوەی تاوانە ئاساییەکان و تاوانە نێودەوڵەتییەکان.