سەرتاوتار و شیکاری

پەیماننامەى سێیەمى جنێڤ پەیوەست بە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانى جەنگ

ساڵ: 2023
داونلۆدی ڤێرژنی PDF

پەیماننامەى سێیەمى جنێڤ پەیوەست بە مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانى جەنگ، یەکێکە لە پەیماننامە نێودەوڵەتییە گرنگەکانى یاساى مرۆیی نێودەوڵەتیی و لە ساڵى ١٩٤٩ـەوە چووەتە بوارى کارپێکردنەوە، ئەم پەیماننامەیە کۆمەڵێک بەها و بنەماگەلى بۆ ماف و شێوەى مامەڵە لەگەڵ زیندانانى جەنگ ئافراندووە و پابەندێتیی بۆ دەوڵەتان چێ کردووە کە لە کاتى پێکدادانى چەکداریدا ملکەچى بن و ڕێز لە ناواخنەکەى بگرن.

ناوەندى کوردستان بۆ یاساى نێودەوڵەتیی بە هەمانگى وەزراتى دەروەى ئەڵمانیا لە چوارچێوەى پرۆژەى (زەمینەسازى بۆ بە ناوخۆییکردنى یاساى تاوانى نێودەوڵەتیی لە هەرێمى کوردستان) وەریگێراوەتە سەر زمانى کوردى.