پرەنسیپی دەسەڵاتی دادوەریی جیهانیی جەختکردنەوەی دەسەڵاتە دادوەرییەکانی دەوڵەتێکە کە ڕێگا دەدات بە دەسەڵاتە نیشتیمانییەکان، کە مافیان هەیە هەستن بە بەڕێوەبردنی پێواژووی یاسایی لەسەر تاوانە نێودەوڵەتییەکان بە چاوپۆشین لە شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە، یان ڕەگەزنامەی کەسی تۆمەتبار یان قوربانیی پرەنسیپی دەسەڵاتی دادوەریی جیهانیی دەسەڵاتێکی دادوەری تاوانکارییە لەسەر سروشتی تاوانەکە بنیادنراوە، واتە لێرەدا ئەو کەسەی، کە تۆمەتبارە یان ئەو کەسەی قوربانییە هیچ پەیوەندییەکی نییە بەو دەوڵەتەی، کە پێواژووی دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەبات، تەنانەت تاوانەکە لە هەرێمەکانی ئەو دەوڵەتەشدا ئەنجامنەدراوە. لە چوارچێوەی ئەم پرەنسیپیەدا هەموو دەوڵەتێک مافی هەیە بۆ دادگاییکردنی تۆمەتباری تاوانە دیاریکراوەکە. لەسەر ئەو بنەمایەی، کە تاوانەکان پەیوەندییان بە هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە هەیە